کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاجوانی هەڵبژێردراوی جیهان كوردەو خەڵكی ڕانیەیە

.

08:38 PM - 01/08/2017



 دووەمین شاجوانی جیهان لە ئوسترالیا كە لەناو گەلانی دونیادا وەك شاجوان هەڵبژێردراوە كوردەو لە دایكبووی شاری رانیەیە.
نینا موراد دوای ئەوەی لە وڵاتی ئوسترالیا وەك شاجوانی گەلانی دونیا هەڵبژێردرا گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و دوای گەڕانەوەشی بۆ شاری ڕانیە چەند پڕۆژەیەكی  گرنگی لە شارەكەدا جێبەجێكرد و لە بەرامبەر ئەو خزمەتەشی كە پێشكەشی شارەكەی كرد لە لایەن سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتووری لە ڕێوڕەسمێكی فراواندا بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و چالاكوانانی شارەكە رێوڕەسمێكی تایبەتی رێزلێنانی لە كتێبخانەی گشتی رانیە بۆ رێكخرا.
نینا موراد دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە شاری رانیە چوار خوێندنگە لەسەر ئەركی خۆی نۆژەن بكاتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ژمارەیەكی زۆر كەلوپەل و پێداویستی تەندروستی پێشكەشی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دەكات كە لەلایەن ڕێكخراوە خێرخوازیەكانی ئوسترالیاوە دابینیكردووە.
لە لێدوانێكیشدا نینا موراد ڕایگەیاند پڕۆژەكانی بە شێوەیەكی گشتی بۆ شارەكانی تری هەرێمی كوردستانیش بەردەوام دەبن و لە داهاتووشدا بە پێی پلانێكی دیاریكراو چەند پڕۆژەیەكی تری خزمەتگوزاری لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستاندا جێ بەجێ دەكات.

8v2ssvyw-pM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە