کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئوسترالیا لەسێ ساڵی داهاتوو كار بە سیستمی ئەلكترۆنی دەكرێت لەبری پاسپۆرت

.

02:44 PM - 28/07/2017

ئوسترالیا دەستبەرداری بەكارهێنانی پاسپۆرت دەبێت و لەداهاتوویەكی نزیكدا لەفڕۆكەخانەكان پشت بە سیستمێكی ئەلكترۆنی نوێ دەبەستێت.
پیتەر داتون وەزیری كۆچ و پاراستنی سنوور لەئوسترالیا رایگەیاند فڕۆكەخانەكانی ئوسترالیا چەند دەروازەیەكی ئەلكترۆنی زیرەكی نوێی بۆ دادەنرێت كە لەتوانایدایە روخساری گەشتیاران بناسێتەوە و لەدوای كارپێكردنیش بەو سیستمە دەستبەرداری پاسپۆرت دەبێت بۆ گەشتیاران.
پیتەر داتون راشیگەیاند فڕۆكەخانەكانی ئوسترالیا 105 دەروازەی ئەلكترۆنی نوێ لەفڕۆكەخانەكان دادەنرێن كە بڕی تێچووەكەی دەگاتە نزیكەی 22 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار. وتیشی دانانی ئەو سیستمە ئەلكترۆنییە نوێیە لە سێ ساڵی داهاتوودا دەبێت و ئامانجیش لێ  ناسینەوەی گەشتیارانی گەیشتووە بۆ ئوسترالیا بێ ئەوەی پێویست بە پێشكەشكردنی پاسپۆرتە تایبەتییەكانیان بكات و هەروەك قەرەباڵغی ناو فڕۆكەخانەنیش بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە