کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وادەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا درێژكرایەوە

.

01:32 PM - 11/05/2017

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پڕۆسەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی باڵا-ماستەر و دكتۆرا بۆ یەك رۆژی تر درێژكردەوە.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران و پێدانی دەرفەتی پێشكەشكردن بە خوێندكاران، بڕیاردرا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ یەك رۆژ, واتە تاكۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی یەك شەممە پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ خوێندكاران لەلایەن وەزارەتەكانەوە، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرایكرد: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی رەسمی كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە، بڕیاریداوە بە لاری نەبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی حكومەت بەمەبەستی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە