کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی: مۆزەخانەیەكی هونەری هاوچەرخ دەكرێتەوە

.

08:26 PM - 05/05/2017

بۆ یەكەمجار لەشاری سلێمانی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ بەهاوكاری ڕێكخراوێكی فەرەنسی دەكرێتەوە.
د. رێبوار سەعید سەرۆكی بۆردی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممەی داهاتوو سەعات 3 بۆ 7ی ئێوارە پێشانگایەك بۆ هونەرمەند نەرمین مستەفا دەكەنەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ بەرهەمی پرۆژەیەكی ڕێكخراوی باڵندە بارانەی فەرەنسیە كە 20 ساڵ لەمەبەوبەر دامەزراوە، لەئێستاشدا لەهەرێمی كوردستان هاوشێوەی ژمارەیەك وڵاتی تر دەستی بەكارەكانی كردووە، وتیشی:  ژمارەیەك هونەرمەندی ناسراوی جیهانی تابلۆكانیان پێشكەش بەمۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی سلێمانی كردووە.

IGUT5qMi0R8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە