کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمانە هۆكاری چەندین نەخۆشیی ئەم سەردەمەن

.

06:49 PM - 11/03/2015

نجیرە لێكۆڵینەوەیەك لە ئەوروپاوە روونیدەكەنەوە ماددەگەلێكی كیمیایی بڵاو دەبنەهۆی شێواندنی باڵانسی هۆرمۆنی جەستەی مرۆڤ و تەنیا لە ئەوروپا ساڵانە بەبەهای 165 ملیار دۆلار زیان بە تەندروستی خەڵكی ئەم سەردەمە دەگەیەنن.

لێكۆڵینەوەكان تیشكیان خستۆتە سەر كاریگەرییە نەرێنییەكانی دەرمانە مێروكوژە كشتوكاڵییەكان، كەرەستە پلاستیكییەكان و ئەو ماددانەی بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری سوتانی كەل و پەلەكان لە پیشەسازییەكاندا بەكاردێن.

تیمە لێكۆڵەرەكە سەر بە زانكۆی نیویۆركن و دەڵێن خەمڵاندنەكانیان لایەنی كەمیان هەژمار كردووە و رێی تێدەچێ‌ زیانەكان زۆر لە 165 ملیار دۆلاری ساڵانە زیاتر بن.

داتا زانستییەكان لە كۆنگرەی زانستیی ساڵانەی پزیشكانی پسپۆڕی بواری كوێرەرژێنەكان ئاشكراكران.

سەر لە هۆرمۆنەكان تێكدەدەن:

هەندێك لە پێكهێنەرەكانی دەرمانە مێروكوژەكان و كەرەستە پلاستیكییەكان و ماددەكانی دژە سووتان بە دوو رێگا كار لە باڵانسی هۆرمۆنی دەكەن:
1-یان لە رووی شێوازی پێكهاتەوە لە هۆرمۆنەكان دەچن و دەبنە هۆی زیادكردنی كاریگەری ئەو هۆرمۆنانە و ئاستی چالاكییان زۆر دەكەن.
2-یاخود رێگری لە كاری هۆرمۆنێكی دیار كراو یان چەند هۆرمۆنێك دەكەن و ئاستی چالاكییان كەمدەكەنەوە.

كاریگەرییە باوەكانیان:

بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان ئەو ماددە كیمیاییانە رۆلیان هەیە لە دروستبوونی چەندین حاڵەتی تەندروستی هاوچەرخی وەك: كەمبوونەوەی ژمارەی تۆوی پیاوان، هەندێك جۆری شیرپەنجە، كەمبوونەوەی توانای زیرەكیی، قەڵەوی و شەكرە.

لێكۆڵەران گوتویانە سنوورداركردنی بەركەوتنی ئەو ماددە كیمیاییە بڵاوانە، سوودی زۆری دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتە تەندروستییە هاوچەرخە بڵاوانە.

خراپ و خراپترین

لە هەر سێ‌ گرووپە پیسكەرەكان، پسپۆڕان ریزبەندییەكەیان بەمجۆرە داناوە لە خراپترینەوە: دەرمانە مێرووكوژە كشتوكاڵییەكان، كەرەستە پلاستیكییەكان، پاشان ماددەكانی دژەسووتان

رەخنەگریش هەن

كۆمیسیۆنی ئەوروپا دەڵێن دەبێت لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێن تا بەتەواوی دڵنیابین ئەو ماددە كیمیاییانە پشكی شێریان هەیە لەو نەخۆشی و حاڵەتە تەندروستییە هاوچەرخانەدا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە