کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی: هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی گەلەری زاموا دەكات

.

09:08 PM - 29/03/2017

رۆژی 28-3-2017 خاتوو ھێرۆ ئـیبراھیم ئـەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و خاتوو شاناز ئـیبراھیم ئـەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی ی.ن.ک سەردانی گەلەری زاموایان کرد بە مەبەستی رێزلێنان لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەند و یەکەم کارمەندی گەلەری زاموا سەروەت سەوز.
دەربارەی گەلەری زاموا: گەلەری زاموا ماڵی شێوەکارانی کورد، گەلەری زاموا ساڵی 1995 دامەزراوە کاری شێوەکارانی کورد نمایش دەکات، ئەم خانوە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دروستبوونی شاری سلێمانی، دەکەوێتە سەنتەری شاری سلێمانی لە ڕابردودا ئەم خانوە شوێنی بیری نوێخوازی و نیشتمان پەروەریی بووە، ژیانی خانەوادەیەکی تیدا گوزراوە ماڵی مامۆستای کوردایەتی و نوسەرو شاعیرو ڕۆماننووسی گەورەی کورد خوالێخوش بوو ئیبراهیم ئەحمەد کە دەکاتە باوکی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئە حمەد، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی گرتۆتە ئەستۆ وەک دیاریەک بۆ شێوەکاران پێشکەشکراوە لەو ساتەوە بۆتە کۆشکی شێوەکارانی کورد، لەدوای ساڵی 1995 ئەم خانوە دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژوی هونەری شێوەکاری، بۆفەراهەمکردنی کەشێکی هونەری لەبارو پێشاندانی ئەزمونی هونەرمەندان بەدەر لە وەیش دەبێتە شوێنی دیداری هونەرمەندان و رَۆشنبیران وە دروستکردنی پەیوەندی هونەری دەرەوەو ناوەوەی کوردستان، بەوهۆیەوە دەبێتە هەوێنی چەند گەلەریەکی تری تایبەتی و گشتی لەکوردستاندا. ناوی (زاموا) ووشەی (زاموا) واتە بەناوچەی پارێزگای سلێمانی ووتراوە، زاموا لەسەردەمی سۆمەری و ئەکەدییەکاندا لەهەزارەی سێهەمی پێش زاینیدا نزیکەی (4300) ساڵ بەرلەئیستا زاموا دەڵەتێکی بچووک بووە لەناوچەی دەشتی ڕانیەوە درێژبۆتەوە بۆ بازیان و پاشان سلێمانی و شارباژێڕو دەشتی شارەزوور و پێنجوێن و ناوچەی سەرتەکی بەمۆ تا نزیک زەهاو، وە پایتەختی ووڵاتی (زاموا) لەناوچەی شارەزوور بووە وە ناسراوترین و بەهێزترین پاشای ووڵاتی زاموا (ئانوبانینی)بووە.
کارکردن و بەردەوامبوونمان: گەلەری زاموا زۆرترین بەرهەمی شێوەکارانی لە خۆگرتوە لە (تابلۆ –پەیکەر –سیرامیک –گرافیک) لە ساڵی 1995 تاوەکو ساڵی 2014 پانزە (15) نمایشی کردوە دەیان پێشانگەی تایبەتی و هاوبەش و کۆڕی ڕەخنەیی و سیمینارو چالاکی جۆراو جۆری بۆهونەرمەندانی کوردوعەرەب و شارەکانی کوردستان بە تایبەت و عیراق بە گشتی ئەنجامداوە لە مێژووی (19)ساڵی رَبردوی خۆیدا. نمایشی (2014) وەکو هەموو نمایشەکانی تری بەفۆرم و تەکنیک و شێوازی جۆراوجۆر لەکارکردنی شێوەکارانی کورد، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی گەلەرییەکە ناساندن و ئاشکراکردنی توانای شێوەکارانی کورد و نمونەی زیندووی ئاستەکان نمایش دەکات وەکو دەزگایەکی هونەری ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بۆ شارەکەمان وە شێوازی کارمان سنوردار نەکردوە لە هەموو شێوازێک کارکردنی تیدا دەبینریت. گەلەری زاموا بەکرێ‌ کاری شێوەکاران نمایش ناکات واتا لە فرۆشتنی کارە هونەرییەکاندا پشکی نیەو تاکە گەلەرییە لەناوچەکەدا توانیوێتی بازاڕێک بۆ کاری هونەری دروست بکات و بەبێ‌ هیچ پشکێک وە بە دەیان و بە سەدان تابلۆی تیدا فرۆشراوە وە لە نمایشەکانیدا هەمیشە هەوڵی فرۆشتنیش دەدریت ئەمیش هەوڵێکە کە بەدرێژایی مێژووی خۆی زاموا بەخشیویەتیە هونەرمەندانی بەشداربووی، بەردەوامبوونی گەلەری زاموا لەمێژووی هونەری شێوەکاریدا ڕۆڵ و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و ناسراوە لەناوچەکەدا لە مێژووی (20) ساڵی رَابردویدا، لەکارە بەردەوامییەکانی تا ئەم ساتە گەلەری زاموا ڕکەبەری نیە تاکە گەلەرییە کە توانیوێتی ئەو بۆشاییانە پڕبکاتەوە کە گرفتی شێوەکارانی کوردە تاڕادەیەک، زاموا لەلایەن ستافیکەوە بەڕێوەدەبرێت کە هەموویان لە بواری هونەری شێوەکاری کاردەکەن و شارەزان، بەبەردەوامیش تەنهاو تەنها گەلەرییە لە شاری سلێمانی بە بەردەوام دیواری ژوورەکانی پڕبێت لە لە کاری هونەری شیوەکاران و دەرگای گەلەرییەکەمان کراوەییە بەڕووی بینەرو میوانی بیانی و ریکخراوەکاندا لە بەیانی کاتژمێر (9) بەیانی تاوەکو کاتژمێر (5)سەرلە ئیوارە کراوەیە.

37182932017_zamwa-(1).png

97182932017_zamwa-(2).png

147182932017_zamwa-(3).png

247182932017_zamwa-(4).png

307182932017_zamwa-(5).png

357182932017_zamwa-(6).png

427182932017_zamwa-(7).png

477182932017_zamwa-(8).png

527182932017_zamwa-(9).png

577182932017_zamwa-(10).png

38182932017_zamwa-(11).png

108182932017_zamwa-(12).png

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە