کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مرۆڤ رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە

.

02:54 PM - 21/06/2015

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە زەوی رووبەڕووی قۆناغێكی نوێی لەناوچوون دەبێتەوە و یەكەم قوربانی ئەو رووداوەش مرۆڤ دەبێت.
بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی سێ زانكۆی ستانفۆرد و پرینستۆن و بێركیلی ئەمریكی , زەوی لە قۆناغێكی گەورەی لەناوچوون نزیك بۆتەوە چونكە بڕبڕەدارەكان بە تێكڕایی خێرایی 114 جار لە باری ئاسایی لەناودەچن.
یەكێك لە بەڕێوەبەرانی لێكۆڵینەوەكە رایگەیاند:ئەمڕۆ لە سەرەتای قۆناغی شەشەمی لەناوچوونی بەكۆمەڵین.
جیرارد سیبالۆس سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە هۆكاری لە ناوچوونی مرۆڤایەتی بۆ گۆڕانكاری كەش و هەوا و پیسبوونی ژینگە و نەمانی دارستانەكان گەڕاندەوە و رایگەیاند:ئەگەر ئەو كارە بەردەوامی هەبێت , ژیان لەسەر زەوی پێویستی بە ملیۆنها ساڵ دەبێت بگەڕیتەوە باری ئاسایی و رەگەزی مرۆڤ لە كاتێكی زۆر كەمدا لەناو دەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە