کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هیندستان قالۆنچەیەك لەمێشكی نەخۆشێكدا بەزیندوویی دەرهێنرا

.

12:33 PM - 14/02/2017

لەوڵاتی هیندستان پزیشكەكان قالۆنچەیەكی زیندو لەناو مێشكی ژنێكدا بەزیندوویی دەردەهێنن.
لەرووداوێكی  ناوازەی پزیشكیدا كە بووە جێی تێڕامانی پزیشكەكان، ژنێكی هیندی بەردەوام دووچاری سەر ئێشەیەكی بەردەوام بووە, دوای ئەوەی پزیشكەكان پشكنین بۆ سەری ژنەكە دەكەن، بۆیان دەردەكەوێت قالۆنچەیەكی زیندوو  لەمێشكی ژنە نەخۆشەكەدا بووە.
ژنە هیندییەكە نیشتەجێی گوندێكی نزیك شاری شینای هیندستانە, دوای ئەوەی سەردانی پزیشك دەكات، بڕیاڕ دەدرێت نەشتەرگەری بۆ بكرێت بۆ دەرهێنانی قالۆنچە زیندووەكە لەناو مێشكیدا.
نەشتەرگەرییەكەش لەلایەن تیمێكی پزیشكییەوە ئەنجامدرا و لەدوای 45   دەقیقەدا توانرا قالۆنچەكە دەربهێنرێت كە لەناو مێشكی ژنەكە و لەنێوان هەردوو چاویدا بووە, پزیشكەكان پێشبینی ئەوەشیانكردووە قالۆنچەكە لەرێگەی لوتییەوە چۆتە ناو مێشكییەوە. ئەوەشیان راگەیاند: ئەگەر قالۆنچەكە  بۆ ماوەیەك لەناو مێشكی ژنەكەدا بەمردوویی بمایاوە، ئەوا دەبووەمایەی  دروستكردنی مەترسی تووشبوونی مێشكی  ژنەكە بەنەخۆشی مەترسیدار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە