کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاخی بەستەڵەك لەسەر زەوی دەستپێدەكات

.

08:58 PM - 02/02/2017

زاناكانی بەریتانیا ئاماژە بەدەستپێكردنی چاخێكی بەستەڵەكی لەسەر زەوی دەكەن. ژمارەیەك لەزاناكان لەزانكۆی نۆرسمبیریای بەریتانی لە توێژینەوەیەكیاندا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی  زەوی چۆتە ناو چاخێكی بەستەڵەكی بچووكە و وەرزی زستانی ئەمساڵیش سەرەتای ئەو چاخە بەستەڵەكیە دەبێت. راشیدەگەیەنن: لەساڵی 2030 چاخە بەستەڵەكییەكە دەگاتە لوتكەی. بەپێی توێژینەوەكەی زانایانی زانكۆ بەریتانییەكە كە چاودێری پەڵە رەشەكانی سەر خۆر دەكەن ، ئەوەیان راگەیاندووە ژمارەی ئەو پەڵە رەشانەی سەر رووی خۆر بەرەو  كەمبوونەوە دەچن و چالاكییەكانی خۆریش لەدوای 13 ساڵ لە ئێستاوە ،  بەرێژەی 60% بەرەو كەمبوونەوە دەچن , لەگەڵ ئەوەشدا زاناكان ئاماژەیان بەوەشكردووە درك بەوەناكرێت بەهۆی ئەو چاخە  بەستەڵەكییەوە پلەكانی گەرمای زەوی بۆ چەند پلە دادەبەزێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە