کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قووتووی کلێنسی کرد بە ئامێری شەحنی مۆبایل

.

10:32 AM - 15/06/2015

خوێندكاری ئامادەیی پیشەیی سافرانبۆڵوی سەر بە زانكۆی قەرەبوك، هاكان یڵماز وەڵامی بۆ ئەو پرسیارە بەردەوامەی مشتەرییەكانی كافێ و رێستۆرانتەكان دۆزییەوە كە دەڵین "تەلەفۆنەكانمان لە كوێ شەحن بكەینەوە؟" و وەڵامەكەش بریتییە لە چارەسەركردنی كێشەكە لە رێگەی دروستكردنی قووتووی كلێنس كە توانای شەحن كردنەوەی پاتری مۆبایلی هەبێت.

یڵماز لە روونكردنەوەیەكدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند لە ژیانی رۆژانەماندا وای لێهاتووە كە یەكێك لە كێشەكانی گەورەی ئەو تەلەفۆنانەی بەكاریان دەهێنین بریتییە لە تەواوبوونی شەحنیان.

یڵماز رایگەیاند بەتایبەت لە كافێ و رێستۆرانەكاندا مشتەرییەكان یەكەم شت بۆ پلاكێك دەگەڕێن بۆ شەحن كردنەوەی مۆبایلەكانیان و گوتی: "مشتەری كاتێك دەچێتە كافێ یان رێستۆرانێك یەكسەر پرسیاری ئەوە دەكات لەكوێ دەتوانێ تەلەفۆنەكەی شەحن بكاتەوە. لەبەر ئەوەش كە پلاكەكان لە سوچ و پەناكاندان كاتێك مشتەرییەكان مۆبایلەكانیان پێوەدەكەن بەردەوم چاویان لەسەر تەلەفۆنەكانیان دەبێت، من ئەمەم وەكو كێشەیەكی گەورە بینی و قووتووێكی كلێنسم دروستكردووە كە شەحن دەكاتەوە".

یڵماز ئاماژەی بەوەكرد قووتووێكی كلێنسی دیزاین كردووە و ناوی ناوە "شەحن لەسەر مێزەكەمە" و رایگەیاند "دینەمۆیەكی شەحن كردنەوە لە نێو قووتووی كلێنسەكەدا هەیە، پێش وەخت لە نێو ئەو دینەمۆیەدا كارەبا هەڵدەگیرێت. لەبەر ئەمەش مشتەری دەتوانێ بە درێژایی رۆژ سوود لەو كارەبایە ببینێت. لەبەر ئەوەی بچووكە و دەتوانرێ بگوازرێتەوە زۆر شتێكی عەمەلییە".

یڵماز باسی لەوەش كرد بەپێی لێكۆڵینەوەكان بەرهەمێكی لەوجۆرە لە توركیا بوونی نییە و گوتی: "بەرهەمەكە لەلایەن چواردەورەكەمەوە بایەخی زۆری پێدەدرێت و بەدڵیانە. بۆ خاوەن كافتریاكان و مشتەرییەكانیش كارێكی باشە".

حەسرەت تەرزیئۆغڵو كە "شەحن لەسەر مێزەكەمە" لە كافتریاكەیدا بەكاردەهێنێت رایگەیاند یەكەمجار لەسەر مێزێك تاقیكردووەتەوە و دواتر كە زانیویەتی بەكەڵك دێت داوای كردووە بۆ هەموو مێزەكانی كافتریاكە دروست بكرێت".

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە