کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماسی مرواری

.

12:55 PM - 07/06/2015

ماسیی مرواری لەسەر ئاستی جیهان، تەنها لە دەریاچەی واندا دەژی، لە قۆناغی گەرا داناندا بەپێچەوانەی شەپۆلی ئاو مەلە دەكات‌و كۆچ دەكات بۆ ئاوە شیرینەكان، بۆ رێگرتن لە راوكردنی ئەو ماسیەش لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای وان‌و بەدلیس لە باكووری كوردستان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.
ماسیی مرواری، تاكە جۆری ماسی ناو دەریاچەی وانە، كە هەموو ساڵێك لە 15ی نیسانەوە بۆ 15ی تەمموز كۆچ دەكات بۆ ئاوە شیرینەكان، بەمەبەستی دانانی گەرا، لەكاتی كۆچكردنیشیاندا دیمەنێكی ناوازە دروست دەكەن.
(پرۆفیسۆر دكتۆر موستەفا ساری) سەرۆكی رێكخراوی چاودێری خۆرهەڵات و مامۆستا لە كۆلێجی بەرهەمەكانی ئاوی زانكۆی یوزونجویڵ كە ساڵانێكە كار دەكات بۆ بەرگرتن لە راوچیەكان بۆ ئەوەی لەكاتی كۆچكردنیاندا ماسیی مرواری ڕاو نەكەن، رایگەیاند: ماسیی مرواری لە بەهاردا دەچنە قۆناغی زۆربوونەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاوی دەریاچەكە سوێر و سۆداویە بەرەو ئەو ئاوە شیرینانە كۆچ دەكەن كە دەڕژێنە دەریاچەی وانەوە.
وتیشی: ئەو راوچیانەی كە كۆچی ماسی مرواری بۆ ئاوە شیرینەكان دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی راویان بكەن، مەترسی لەسەر مانەوەی ئەو جۆرە ماسییە دروست كردووە، هەر لەبەرئەوەشە كە راوكردنی ماسی مرواری لە 15ی نیسانەوە بۆ 15ی تەمووز قەدەغە كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە