کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نۆبڵی ئەدەبیاتی ئەمساڵ بۆ یەكەمینجار بەخشرایە گۆرانیبێژو نووسەرێكی بواری تێكستی گۆرانی.

.

08:52 PM - 13/10/2016

نۆبڵی ئەدەبیاتی ئەمساڵ بۆ یەكەمینجار بەخشرایە گۆرانیبێژو نووسەرێكی بواری تێكستی گۆرانی بە ناوی بۆب دیلان. ئەمڕۆ ئەكادیمیای نۆبڵ ناوی دواهەمین خەڵاتی نۆبڵی بۆ بوارە جیاوازەكان ئاشكراكرد و بۆب دیلان، شاعیرو ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی وەك براوەی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ئەمساڵ دیاریكرد , لەگەڵ بردنەوەی خەڵاتەكەدا پرسیار لەبارەی بنەچەی كرا بەو پێیەی دایكی باوكی لە شارۆچكەیەكی باكووری كوردستان لەدایك بووە , بۆب دیلان لەساڵی 1941 لەویلایەتی مینۆسۆتای ئەمریكا لەدایك بووە، لەبارەی ڕەچەڵەك‌ و بنەچەی خۆیەوە لەبەرگی یەكەمی ژیاننامەكەیدا نووسیویەتی لەبنەڕەتدا دایە گەورەم لەتوركیاوە هاتووە لەترابزۆنەوە بەدەریای رەشدا , خێزانەكەی ئەو لە كاگیزمان بوون، كە شارۆچكەیەكە لەتوركیا لەنزیك سنووری ئەرمینیاوە ناوی خێزانەكەش كیرگیز بووە , ئەو شارۆچكەیەی بۆب دیلان لە ژیاننامەكەیدا باسی دەكات بەشێكە لەباكووری كوردستان و دەكەوێتە نێوان هەردوو شاری ئەرزڕوم ‌و قارسەوە , پێشتریش چەند جارێك لەچەند شوێنێكی جیاواز باس لەڕەچەڵەكی كوردی ئەو هونەرمەندە ئەمریكییەوە كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە