کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیمارات خێراترین شەمەندەفەری جیهان بەرهەمدەهێنێت.

.

08:19 PM - 06/10/2016

وڵاتی ئیمارات ئامادەكاری دەكات بۆ ساڵی 2020 تا  پێشوازی لە خێراترین شەمەندەفەری جیهان بكات. بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئەلعەرەبییە، ئیمارات لەگەڵ كۆمپانیای هایبر لوب وەنی ئەمریكی ، هاوبەشی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی  جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە،پلاندانەری ئەم شەمەندەفەرەش ئیلوەن موسكە كە دامەزرێنەری كۆمپانیای تیسلایە،ئیلوەن لە سالی 2013ەوە ئەم پرۆژەیەی دارشتوە، هەر بە پێی كەناڵی ناوبراو ئیمارات دەستیكردوە بە پشكنینە جۆراوجۆرەكان بۆ دەستكردن بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە، كە بەهۆیەوە نێوانی دوبەی لەگەل فجیرە لە دوو سەعاتەوە دەبێت بە 10 دەقیقە، هاوكات ئیمارات بە زۆرترین شوێنی گرنگی ترەوە دەبەستێتەوە. بەپێی زانیاریەكان خێرایی شەمەندەفەرەكە دەگاتە 760 میل، واتە نزیكەی 1220 كیلۆ مەتر لە سەعاتێكدا، بەمەش خێرایی شەمەندەفەرەكە زیاتر دەبێت لە خێرایی فرۆكە، چونكە خێرایی فرۆكەكان لە نێوان 700 بۆ 1000 كیلۆ مەترە لە سەعاتێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە