کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەگاتە 3 ملیار و 500 ملیۆن كەس

.

11:52 AM - 20/09/2016

ڕێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات: تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەگاتە 3 ملیار و 500 ملیۆن كەس.
لە نوێترین ڕاپۆرتی لیژنەیەكی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یكگرتووەكان بڵاویكردۆتەوە كە كە بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەگاتە 3 ملیار و 500 ملیۆن كەس كە دەكاتە لە 47% كۆی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی. بە پێی راپۆرتەكە هەریەك لە چین و هندستان زۆرترین ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێتیان تێدایە، بەڵام دانیشتووانی پاكستان و ئیندۆنیزیا و نەیجیریا و بەنگلادیش لە 55%ی كۆی دانیشتووانی جیهان پێكدەهێنن كە تا ئێستا دوورن لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەوە. هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە, كەمترین بەكارهێنەرانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە جیهاندا لە ئەفریكایە, بەو پێیەی كەمتر لە 3% ی دانیشتووانەكەی بەكاریدەهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە