کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زاناكان پێشبینی دەكەن بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە لە چەند ساڵی داهاتوودا قاوە بەرهەمنەهێنرێت.

.

01:52 PM - 13/09/2016

  زاناكان پێشبینی دەكەن بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە لە چەند ساڵی داهاتوودا قاوە بەرهەمنەهێنرێت. لە توێژینەوەیەكی پەیمانگای ئاو و هەوای ئەمریكیدا دەركەوتووە كە لە ساڵی 2050 دا بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە بەرهەمهێنانی قاوە بەڕێژەی (50%) دادەبەزێت ، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی كاتەكانی باران بارین و گەرمبوونێكی زۆری كەش و هەواوە. هاوكات توێژەران پێشبینی ئەوەشیان كردووە كە بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانییەوە داوایەكی زۆری لەسەر دەبێت و لەساڵی 2080 دا بەتەواوی نامێنێت و هیچ قاوەیەك بەرهەم ناهێنرێت، هەروەها جۆن كۆنەری بەڕێوەبەری ئەو پەیمانگایە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە نەمانی قاوە تەنها بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو گەرماوە نییە،بەڵكو چەندین نەخۆشی رووەكی سەرهەڵدەدەن كە بەهۆی ئەو نەخۆشییانەشەوە بەرهەمی قاوە نامێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە