کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گالاكسی نۆت 7 بڕی 14 ملیار دۆلار زیان لە سامسۆنگ دەدات

.

05:22 PM - 12/09/2016

 بەهۆی ئەو گرفتەی لە مۆبایلی گالاكسی نۆت 7 دا دەركەوتووە  كۆمپانیای سامسۆنگ 14 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار زیانی لێدەكەوێت.
كۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، بەهۆی ئەو گرفتەی لە مۆبایلی گالاكسی نۆت 7، دروست بووە و دەبێتە هۆی تەقینەوەی لەكاتی شەحنكردنەوەیدا، پشكەكانی لەنێو بازاڕە جیهانیەكاندا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دابەزیوە، ئاماژەی بەوەشكردوە دوای ئەوەی زۆربەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیش بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی ئەو مۆبایلەیاندا، تا ئێستا 14 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بەهای خۆی لەبازاڕەكاندا لەدەستداوە.
كۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەشی خستۆتەڕوو لەماوەی رابردوودا 2 ملیۆن و 500 هەزار مۆبایلی گالاكسی نۆت 7 ی فرۆشتووە، بەڵام بەدەركەوتنی ئەو كێشەیە بڕیاریداوە بەزووترین كات سەرجەمیان كۆ بكاتەوە، هاوكات شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەكەن پرۆسەی كۆكردنەوەی ئەو مۆبایلە و چاكردنەوەی بڕی پێنج ملیار دۆلار زیان بە كۆمپانیای سامسۆنگ بگەیەنێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە