کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پردە شوشەییەكەی چین داخرا

.

05:36 PM - 03/09/2016

دوای دوو هەفتە لە كرانەوەی بەڕووی گەشتیاراندا پردە شوشەییەكەی چین داخرا.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە درێژترین پردی شوشەیی هەڵواسراوی جیهان كە دوو هەفتە لە مەوپێش لەپارێزگای هونان لە باشووری چین بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە , بۆ كاتێكی نادیار داخرا.
ئەگەرچی بەرپرسانی چین هیچ لێداوانێكیان سەبارەت بە هۆكاری داخستنی پردەكە نەداوە بەڵام كەناڵی سی ئێن ئێن لەزاری وتەبێژی حكومەتی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە هۆكارەكە پێشوازی زۆر و لێشاوی گەشتیاران بووە.
پردی ژانگ جیگوا بە دریژی 430 مەتر و پانی 6 مەتر و تێچووی زیاتر لە 3 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار , دوو هەفتە لەمەپێش و لە رێوڕەسمێكی فراواندا بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە