کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كوبا درێژترین جگەرە لەسەر ئاستی جیهان دروست دەكرێت

.

06:28 PM - 13/08/2016

لە وڵاتی كوبا درێژترین جگەرە لەسەر ئاستی جیهان دروست دەكرێت كە درێژییەكەی دەگاتە 90 مەتر و پێشكەش بە فیدێل كاسترۆ دەكرێت.
(خۆسییە كاستێلا كایرۆ) ناسراو بە (كایتۆ) یەكێكە لە دروستكەر و بەرهەمهێنەری جگەرە لە وڵاتی كوبا توانی جگەرەیەك بەدرێژی 90 مەتر دروست بكات كە دەكاتە درێژی یاریگایەكی تۆپی پێ و ژمارەی پێوانەی جیهان تۆمار بكات , كایتۆ ئەو جگەرەی پێشكەش بە (فیدێل كاسترۆ) سەرۆكی پێشووی كوبا كرد بەبۆنەی 90 ساڵەی لەدایكبونییەوە .
(خۆسییە كاستێلا كایرۆ) رایگەیاندووە كە 5 جاری تر پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی جیهان بۆ دروستكردنی جگەرەدا بەدەستهێناوە و وە ئەم جگەرە درێژەی ئەمجارەشی لەبەر خۆشەویستی بۆ سەرۆكی پێشووی كوبا (فیدێل كاسترۆ) پێشكەشی كردووە، كە بینراوە كاسترۆ بەردەوام جگەرەی لانسیرۆی درێژی كێشاوە تا ساڵی 1985وازی لە جگەرەكێشان هێناوە.
پێشتریش كایتۆ جگەرەیەكی تری بە درێژی 82 مەتر دروستكردبوو بەبۆنەی گەڕانەوە قەڵایەك لەدەستی ئیمپراتۆری ئیسپانی بۆ سەر كەنداوی هاڤانا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە