کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەتوانرێت تڵپەی قاوە لە قیرتاوكردنی شەقامەكاندا بەكاربهێنرێت

.

05:50 PM - 27/07/2016

تائێستا  ملیۆنەها تەن لە پاشماوەی قاوە واتە تڵپەكەی یان دەكرێتە تەنەكەی خۆڵەوە یان دەكرێتە بۆریەكانی ئاوەڕۆوەو لەوێشەوە دەڕژێتە ناو دەریاو ئۆقیانووسەكان، بەڵام كۆمەڵێك پسپۆڕی ئوستڕالی خەریكن چارەنووسی تڵپەی ئەو خواردنەوەیە بە ئاقارێكی تردا دەبەن.
پسپۆڕانی زانكۆی سوینبێرن لە ئوسترالیا بۆیان دەركەوتووە كە دەتوانرێت تڵپەی قاوە لە قیرتاوكردنی شەقامەكاندا بەكاربهێنرێت, ئەو تیمە كە پسپۆڕانی نەتەوە جیاجیاكانی تێدایە ڕوونیانكردۆتەوە: كە دەتوانرێت تڵپەكە بخرێتە ناو فڕنێكەوە كە پلەی گەرماكەی 50 پلەی سەدی بێت و دواتر لە هەندێك مادەی پێكەوەنووساو پاك دەكرێتەوە پاشان لە گەڵ ووردە ئاسن تێكەڵ دەكرێت و ئەو گیراوەیەش بە مادەیەكی تفت چارەسەر دەكرێت و پاش ئەوەی لە شێوەی لوولەكدا دەپەسترێتەوە و دەتوانرێت وەك ناوپۆشی قیرتاو كردنی ڕێگاكان بەكاربهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە