کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندی دكتۆراو ماستەر لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

.

03:55 PM - 16/02/2016

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دەست بە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەكرێتەوە.
لە میانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی هەفتانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند لەسەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دەست دەكرێتەوە بەخوێندنی باڵا وەك ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان، راشیگەیاند خوێندنەكە بەشێوەی گشتی بەسیستمی پارالێڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا دەبێت دەرفەتی باشتر بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا بڕەخسێنین بۆ ئەوەی لە كوردستان بخوێنن و چیتر داهاتی هەرێمی كوردستان نەچێتە دەرەوە و خوێندنەكەش بۆ خوازیارانی فەرمانبەران دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و وەزارەتەكانی تریش دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە