کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤایرۆسێكی كوشندە بڵاو دەبێتەوە

.

02:54 PM - 09/02/2016

راپۆرتێكی نێودەوڵەتی باس لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی كوشندەتر لەئیبۆلا دەكات.
لەڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتیدا هاتووە ئەگەر كۆمەڵی نێودەوڵەتی ئامادەباشی باشتری بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەركەوتنی هەر نەخۆشیەكی كتوپڕو بڵاوبوونەوەی نەبێت لەوانەیە ڤایرۆسێكی كوشندەتر لەئیبۆلا لە سەرئاستی جیهان بڵاوببێتەوە و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی ملیۆنەها كەس.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ئەگەر ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بڵاوببێتەوە ئەوا راستەوخۆ لەڕێگەی هەواوە لەماوەی 60 رۆژدا لەتەواوی پایتەختە گەورەكانی جیهاندا بڵاودەبێتەوە و لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا  33 هەزار كەس بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەست دەدەن.
ڕاپۆرتەكە داواشی كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئەگەرە بودجەی باری نائاسایی لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانیدا بۆ 300 ملیۆن دۆلار زیاد بكرێت.
ئەم ئاگاداركردنەوەیە لەڕاپۆرتێكی سەرەتایی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە و لەكاتێكیشدایە كە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەندروستی سەرگەرمی داڕشتنی پلانی پێویستن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی زیكا كە تائێستا هەزاران حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسەكە لە سەرمناڵانی تازە لەدایك بوو دەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە