کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەتا محەممەد: نزیکەی نۆ ملیار دیناری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ ماوەتەوە

.

09:59 AM - 05/02/2026

 

عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لیژنەیەکی بچووککراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی خەرجکردنی ئەو پارەیەی بۆ زیانلێکەوتووانی سنوورەکە ماوەتەوە پێکبهێندرێت. ئەم لیژنەیە بە سەرپەرشتیی قایمقامی چەمچەماڵ دەبێت و هەریەکە لە سەرۆکی شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی شارەدێیەکانی تەکیە و ئاغجەلەر وەک ئەندام تێیدا بەشدار دەبن.


ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی نۆ ملیار دینار لەو بودجەیە ماوەتەوە و هێشتا خەرج نەکراوە. ئەرکی لیژنە نوێیەکە ئەوە دەبێت کە بە وردی ئەو پڕۆژانە دیاری بکەن کە بە پێویستی دەزانن و بۆ ناوچە جیاوازەکان گونجاون، تاوەکو ئەو بودجە ماوەیەی تێدا خەرج بکرێت.

 

عەتا محەممەد جەختی لەوە کردەوە، لە کاتی دابەشکردنی بودجەکەدا ئەو پڕۆژانەی کە مەترسییەکانی لافاو لە ناوچەکان دوور دەخەنەوە، لە پێشینەی کارەکانی لیژنەکەدا دەبن. ئامانج لەم بڕیارە ئەوەیە کە ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی زیانەکان و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەی کە مەترسیی لافاویان لەسەرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە