کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی: ئەمشەو بەفربارین دەستپێدەكات و تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە

.

02:48 PM - 22/01/2026

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێكردنی شەپۆڵێكی بەفر بارین لەسەر ناوچەكە، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات پاشان ناوچەكانی تر دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بەفر بارین لە كاتەكانی شەوی پێنج شەممە دەستپێدەكات لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ  و سەنتەری  شەنگال و چیای شەنگال پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ بەشەكانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم . 

سەنتەری پارێزگاكان و قەزاو ناحیەكان و بەشێك لە سەنتەری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت، بەڵام شەپۆلی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان و سنوورییەكان بەهێزتر دەبێت .

كەشناسی ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك كات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێ ناوچەدا، مەودای بینین لە كاتی بەفر باریندا بۆ كەمتر لە 1كم كەمدەبێتەوە وپلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك. 





 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە