.
02:43 PM - 22/01/2026
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر كۆدەبنەوە و تاوتوێی رەشنووسی رێككەوتنی پێشنیاركراوی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەكەن.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و تۆم باراك نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی رێككەوتنە (14) خاڵییەكەی نێوان حكومەتی دیمەشق و هەسەدە و یەكلاكردنەوەی هەندێك لەو وردەكارییانە كە هەردوولا سەرنجیان لەسەری هەیە. ئەم كۆبوونەوەیە دووەمین كۆبونەوەی نێوان تۆم باراك و مەزڵوم عەبدییە كە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە