.
02:39 PM - 22/01/2026
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، راگەیەندراوێكی لەبارەی ئەو چەكدارە دەستگیركراوانەی داعش كە لە سوریاوە بۆ عیراق دەگوازرێنەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دەستگیركراوانەی لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە دەگوازرێنەوە بۆ عیراق، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە سەرپەرشتی دادگایی كردن و رێوشوێنەكان دژیان دەكرێت، دواتر رادەستی دامەزراوەكانی چاكسازی دەكرێن.
وەك ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئاماژەی پێداوە، سەرجەم دەستگیركراوەكانی داعش بەبێ جیاوازی، لەپێناو پاراستنی مافی قوربانییەكان رێوشوێنی یاسایی دەیانگرێتەوە.
رۆژی چوارشەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا "سێنتكۆم" رایگەیاند: دەستیان كردووە بە گواستنەوەی هەزاران دەستگیركراوی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق. پێشتریش 150 دەستگیركراوی داعشیان لە حەسەكەوە بۆ شوێنێكی ئارام لە عیراق گواستۆتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت ژمارەی ئەو چەكدارانەی دەگوازرێنەوە بگاتە حەوت هەزار چەكدار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە