.
09:12 AM - 22/01/2026
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سەرکردەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پێشووتری یەکێتی، کاک شێخ محەمەد شاکەلی
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە
هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی دێرین کاک شێخ محەمەد شاکەلی-مان پێگەیشت کە
ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و وەزیری رۆشنبیری دواتر وەزیری ئەوقاف بووە لە دوو کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم خەمە لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هەڤاڵانی دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت.
انا للەوانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە