.
10:55 PM - 21/01/2026
شێخ حیکمەت هیجری، رابەری رۆحی دروزەكانی سوریا رایدهگهیهنێت، ئەوەی رودەدات شەڕی قڕكردنی كوردە كە بەرگرییان لە جیهان كرد دژی ئاڵا رەشەكان و داواش لەگەلی دروز دەكات لە دەوڵەتی ئیسرائیل ئەوپەڕی فشار بكەن بۆ راگرتنی شەڕ دژی برا كوردەكان و ههروهها داواش له دروزهكان دهكات لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات خۆپیشاندانی پشتیوانی بكەن لە خوشك و برا كوردەكانیان.
شێخ حیکمەت هیجری، رابەری پێكهاتهی دروزەكانی سوریا، له پهیامێكدا رایگهیاند، لە ژێر رۆشنایی ئەو شەڕە دڕندانەیەی کە رژێمی دیمەشق و گروپە بەکرێگیراوەکانی، لەگەڵ ئەوانەی خۆیان بە خێڵەكان ناودەبەن، لە دژی شارو گوندە کوردنشینەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریاو کاردانەوەی ئەم شەڕە لەسەر سوریا و ناوچەکە بە گشتی، دوپاتی دەکەینەوە، ئەوەی روودەدات شەڕی قڕکردنە كە برا کوردەکانمان دەکاتە ئامانج، ئەوانەی بەرگریان لە جیهان کرد لە دژی ئاڵا ڕەشەکان.
رابەری دروزەكان ئاماژەی بهوهشكردوه، داوا لە گەلەکەمان لە دەوڵەتی باشان دەکەین بە یەکگرتویی شانبەشانی خوشک و برا کوردەکانیان بوەستن، لە هەمو شوێنێک، چ لێرە و چ لە دەرەوەی وڵات، خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن و پشتیوانیان بکەن لە بەرخۆدانیان لەپێناو بونی خۆیان، کورد خوشک و برای ئێمەیە و ئەرکە لەسەرمان لە تەنیشتی بوەستین و پشتیوانیان بکەین. ئێمە دڵنیاین لە سەرکەوتنیان بەسەر هێزەکانی تاریکیدا.
وتوشیهتی، ئەی گەلی شاخی مەزنی باشان، بانگەوازی خۆم ئاراستەی ئێوە و هەمو گەلەکەمان لە دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەم کە بەوپەڕی تواناتانەوە فشار بكەن بۆ راگرتنی ئەم شەڕە قێزەونە دژ بە خوشک و برا کوردەکانمان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە