.
12:57 PM - 21/01/2026
بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ئامادەیی هێزەكانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بنكەی سەربازی عەین ئەسەدی لە ئەنبار كرد، كە لە چەند رۆژی رابردوودا بنكەكە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە تەسلیمی عیراق كرابۆیەوە.
محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، گەیشتە بنكەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەیی یەكە سەربازییەكان، كە كۆنتڕۆڵی سنووری عیراق-سووریایان كردووە.
وەك دڵنیایدان بە سودانی، لەكاتی چوونی بۆ بنكەی عەین ئەسەد، چوار فڕۆكەی جەگی لە جۆری ئێف -16 لە چوارچێوەی راهێنانێكی تاكتیكیدا بۆ چاودێریكردن و پشكنین و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە سوریا گۆڕانكاری نوێ بەڕێوەیە و عیراقیش وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر پێشهاتێكی نوێ و رێگریكردن لە هەر هەوڵێكی دزەكردن لە سنورەوە ئامادەكاری تەواوی كردووە و لە چەند رۆژی رابردووشدا بنكەی عەین ئەسەدیان لە هێزەكانی هاوپەیمانان وەرگرتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە