.
11:52 AM - 21/01/2026
كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفربارین روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا و دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 -3 پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی و لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکورو باشوری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی دەسپێدەکات لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەبێت، پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە