.
10:09 AM - 21/01/2026
لەم ساتەوەختە هەستیارو چارەنوسسازەدا بەنیگەرانی و خەمێکی قوڵەوە دەڕوانینە ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەموو هەوڵێکمان لەپێناوی
سەقامگیری و ئاشتی سوریاو رۆژاڤایە هەتا ئاڵۆزی و پێکدادانەکان نەبێتە هۆی مەترسی زیندوبونەوەی داعش و خانەنوستوەکانی تیرۆر،
لەهەمان کاتدا پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم شاڵاوە دڕندانەیەی هێزو گروپەکانی سوریا بێ دەنگ نەبن و بە گیانی بەرپرسیارێتی مێژووی و ئەخلاقییەوە پارێزگاری لە ئەزموونی ڕۆژئاوا بکەن، ئەو ئەزموونەی بە خوێنی شەرڤان و لاوەکانی جیهانی لە مەترسی داعش پاراست،
هەر بۆیە جەخت لەپێویستی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆو چارەسەری بەپەلەی دۆخەکە دەکەینەوەو داواکارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان ڕۆڵی بەرپرسیارانەیان بگێڕن و هەرچی زووە پێکدادان و گرژیەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا پارێزراوو دەستوریانە بێت.
وەکو کوردێک ئەرکمانە بەیەکگرتوویی و تەبایی و دیدگای هاوبەش، پێکەوە مەترسی و ئاڵنگارییەکان بگۆڕین بۆ دەرفەت و دەسکەوت و ئەم ساتەوەختەو ئەم قۆناغە بەسەرکەوتویی تێبپەڕێنین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە