کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نه‌یارانی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان، چاویان بڕیوه‌ته‌ ئه‌زموونی دیموكراسی رۆژئاوا

.

09:43 PM - 20/01/2026

دەرباز کۆسرەت رەسول لەبارەی دۆخی رۆژئاوا رایگەیاند نه‌یارانی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان، چاویان بڕیوه‌ته‌ ئه‌زموونی دیموكراسی رۆژئاوا و  
ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه‌ خۆیان به‌ قڕكردن و ڕاگواستنی كورد تاقیبكه‌نه‌وه‌. 
وتیشی سه‌ره‌رای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م هه‌وڵه‌، ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یێنینه‌ سه‌رجه‌م وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رۆڵی مێژوویی خۆیان هه‌ستن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانەو دوو له‌ شه‌ڕو كوشتار ئه‌م قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. 
دەربا کۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند ده‌بێ هه‌مووان بزانن ئیراده‌ی كوردستانیان و پێكه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ییمان، سه‌لمێنه‌ری سه‌ركه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، 
دووپاتیشکردەوە تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی كوڕ و كچی ئازا و میلله‌تێكی هۆشیاربین، دڵنیابن ئیراده‌مان ناشكێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە