کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندیی سوریا: مانگی داهاتوو مووچەی فەرمانبەران بەلیرەی نوێ دەدرێت

.

01:28 PM - 04/01/2026

حكومەتی سوریا،بەنیازە لەمانگی داهاتووەوە مووچەی فەرمانبەران بەلیرەی نوێ‌ دابەشبكات و لەسەرجەم ناوچەكانی سوریاش كار بەدراوە نوێكە بكرێت، عەبدولقادر حەسرییە سەرۆكی بانكی ناوەندیی سوریا راگەیاند، لەگەڵ لایەنە خۆجێییەكان هەماهەنگی كراوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی لیرەی نوێی سوریا لەناو بازاڕەكاندا خێراتر بكرێت،بڕیاریشدراوە مووچەو شایستەی فەرمانبەران لەمانگی داهاتووەوە، بەدراوە نوێیەكە بدرێت.

هەروەها بەهاوكاریی حكومەت و كەرتی تایبەت، رۆژانە چاودێریی بازاڕەكان دەكەن، بۆ رێگریكردن لەقۆستنەوەی پرۆسەی گۆڕینەوەی لیرە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخەكان و كۆكردنەوەی لیرە كۆنەكە بەشێوەیەكی سەلامەت و گواستنەوەی بۆ گەنجینەكانی بانكی ناوەندی لەدیمەشق.

لەبارەی چۆنێتیی گەیاندنی لیرەی نوێی وڵاتەكە بەرۆژئاوای كوردستان و باشووری سوریا، كە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق نین، سەرۆكی بانكی ناوەندیی سوریا  رایگەیاند، پلانێكی روون بۆ دابەشكردنی لیرە نوێیەكە لەهەموو ناوچەكاندا هەیە، بەرۆژئاوای كوردستان، باكوورو رۆژهەڵاتی سووریاو باشووری سووریاشەوە، ئەمەش لەرێگەی ناوەندە باوەڕپێكراوەكان و ئامێری گواستنەوەی تایبەتەوە دەبێت، بۆئەوەی پارەكە بە سەلامەتی و بەبێ دواكەوتن بگاتە دەستی هاووڵاتیان.
حكومەتی نوێی سوریا بەرزكردنەوەی بەهای لیرە وەك یەكێك لەگەورەترین ئامانجەكانی خۆی دەبینێت، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهای دراوەكە لەساڵی 2011وە بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە