.
07:20 PM - 11/12/2025
بە بڕیاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حوكمەتی هەرێم، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، لیژنەیەكی تایبەت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە پێكدەهێنێت كە بەهۆی لافاوە بەهێزەكەی چەند رۆژی رابردووەوە زەرەریان بەركەوتووە.
لەم بارەیەوە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە كە بەهۆی لافاوەوە زیان بە ئۆتۆمبێلەكانیان كەوتوو، لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەریدا، كە لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێندراوە. لە سەعات 9ی سەرلەبەیانی رۆژی 12ی كانوونی یەكەمەوە، بۆ یەك هەفتە، زانیاری هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆماردەكەن كە زیانیان بەركەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە