.
07:04 PM - 11/12/2025
ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە “ماکسیم ڕۆبین”کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هاوکێشەی سیاسی پەیوەست بەدۆخی عیراق و ناوچەکەو هەرێمی کوردستان.
جەخت لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە کرایەوە لەچوارچێوەی عیراقی فیدراڵ، هەروەها چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد، لەڕووانگەی دەستووری و یاساییەوە.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاماژەی بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزب و لایەنە عیراقییەکان کرد، دیدگا و بەرنامەی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
لەبارەی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: گفتوگۆکان لەپێناو دروستکردنی هاوسەنگی راستەقینە و گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و چارەسەریی ریشەیی ناکۆکییەکییە سیاسییەکان لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەکان بەردەوام دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە