کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و هۆشداریی لە دروستبوونی لافاو دەدرێت

.

04:53 PM - 11/12/2025

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند: سبەینێ هەینی، شەپۆلێكی تری بارانبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و دوو ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و كاریگەرییەكەی تا یەكشەممە لەسەر ناوچەكانمان دەبێت.

هەر تایبەت بە كەش و هەوا،  كەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، كە شەپۆلی ئەمجارە مەترسیی لافاوی لێدەكرێت هەربۆیە هۆشداریی دراوە لەوەی كە هاووڵاتییان نەچنە ناوچە مەترسیدار و دۆڵ و نشێوەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە