.
04:24 PM - 11/12/2025
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(11/12/2025) بەڕێوەچوو، باس لە زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان کرا.
کونسوڵی گشتیی بەریتانیا هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەربڕی.
جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئاماژەی بەوەدا هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی زیانلێکەوتووان بگەڕێنەوەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەنگاوی پێویستیش دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە لە داهاتوودا.
لە تەوەرێکیتر باس لە پێكهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم کرا. لەمبارەیەشەوە، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە یەکێتی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک لەسەر بنەمای پرەنسیپی هاوبەشیی راستەقینە کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو کوردستان بکات.
سەبارەت بە پێكهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراقیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە سەردانەکەی چەند رۆژ لەمەوبەری وەفدی باڵای یەکێتی کرد بۆ بەغداد و رایگەیاند لە سەردانەکەدا دید و بەرنامەی یەکێتیمان بۆ لایەنە عیراقییەکان روون کردوەتەوە و جەختمان کردوەتەوە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت کێشەکانی عیراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە لێکتێگەیشتن و بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە