.
03:02 PM - 11/12/2025
بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە چەمچەماڵەوە پلانە نوێیەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەکە ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، ژمارەی تیمەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کراون.
عەتا محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و ڕاسپێدراو بۆ سەرپەرشتیکردنی لیژنەی لافاوەکە ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەشێوەیەکی کردەیی دەست بە چاککردنەوەی سیستمی ئاو و تۆڕەکانی کارەبای چەمچەماڵ دەکرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان بگەڕێنەوە.
لەبارەی هەڵمەتی پاککردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە، عەتا محەممەد ئاشکرای کرد کە کارەکانیان فراوانتر و خێراتر کردووە، بەجۆرێک ژمارەی تیمەکانی پاککردنەوە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو "10 هێندە" زیاد کراون.
بەرپرسەکەی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، دڵنیایی دایە دانیشتووانی ناوچەکە و جەختی کردەوە: "تاوەکو چەمچەماڵ دەگاتەوە دۆخی ئاسایی و بارودۆخی پێشتر، تیمەکانمان لەوێ دەمێننەوە و شارۆچکەکە جێناهێڵن."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە