کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك ژمارەیەكی زۆر كتێب پێشكەش بە كتێبخانەی چەمچەماڵ دەكات

.

01:55 PM - 11/12/2025

 

لەگەڵ ئەوەی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لەتەواوی شەقام و كۆڵانەكان شاری چەمچەماڵ دەستپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی شارەكە، مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی ژمارەیەكی زۆر كتێبی چاپكراوی جۆراوجۆری خۆی پێشكەش بە كتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەكات.


لەدەستپێشخەرییەكدا بۆردی هۆشیاری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاریدا ژمارەیەكی زۆر كتێبی چاپكراوی جۆراوجۆری خۆی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی پێشكەش بە كتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ بكات، كە بەهۆی لافاوەكەوە نزیكەی 2500 كتێبی كتێبخانەكە لەناوچوون.


هەروەك بۆردی هۆشیاری مەكتەبی راگەیاندن‌و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ هەر جۆرە هاوكارییەكی تر.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە