.
12:00 PM - 11/12/2025
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، خەڵکی چەمچەماڵ دەتوانن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن لە پارێزگای سلێمانی.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە زەرەر و زیانێکی زۆر پاسپۆرتی چەمچەماڵ کەوتووە و کارەکانیان وەستاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای پاککردنەوە و دامەزراندنەوەی فەرمانگەکە پێشبینی دەکرێت لە دەستپێکی ساڵی نوێ کارکردن لە پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەستپێبکاتەوە.
عەمید سالار ئاماژەی بەوەشکردووە، هاووڵاتییانی چەمچەماڵ دەتوانن بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن و لەوێ کارەکانیان رایی بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە