.
11:32 AM - 11/12/2025
پەنابەرێكی كورد پاش 22 ساڵ لەسەر پێدانی زانیاری هەڵە دیپۆرت دەكرێتەوە و لە خێزانەكەی دادەبڕێت.
ڕۆژنامەی تۆنسبێرگ بڵاویكردۆتەوە، فرمانگەی كۆچی نەرویژ پاش 22 ساڵ بڕیاری دا بە دیپۆرت كردنەوەی پەنابەرێكی كوردی عیراق بە ناوی " ئاری عومەر محەمەد" بە هۆی ئەوەی ساڵی لەدایكبوون و شوێنەكەی بە هەڵە پێشكەش كردووە.
ئاری پەنابەرێکی کوردی باشوورە و لە ساڵی 2003 ەوە لە وڵاتی نەرویژ دەژی، مافی پەنابەری هەمیشەیی هەیە.
ئاری خاوەنی ڕیستۆرانێکە و خێزاندارە و سێ کچیان هەیە لەگەڵ " سازان"ی هاوژینی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە