کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

.

10:31 AM - 11/12/2025

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، سبەینێ شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممە بەردەوامدەبێت.


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری نمەبارانی کەم کەم لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران هەیە، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.


ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم، بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت زیاتر لەناوچە سنووریەکان.


جەختیشیکردەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینە بۆ رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە