کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی خراپی كەش هەواوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد گەشتەكانی راگرت

.

09:26 AM - 11/12/2025

 

بەهۆی خراپی كەش هەواوە ، فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد گەشتەكانی بۆ ماوەیەكی كاتیی راگرت.


مەیسەم سافی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، بەهۆی خراپی رەوشی كەش و هەوا و كەمبونەوەی ئاستی بینین ، بریاردراوە بەشێوەیەكی كاتیی گەشتەكان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەشێوەیەكی كاتیی رابگیرێت، لە كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیشدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە .


ئەوە لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین روی لە عیراق كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە