.
11:22 AM - 10/12/2025
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەدەنگ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەرێمی كوردستانەوە دێت و، فەرمان دەكات دەستبەجێ بودجەی فریاگوزاری تەرخان بكرێت و تیمەكان بنێردرێن
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی وەزارەتی دارایی عیراقی راسپاردووە، پارەی فریاگوزاری تەرخان بكات، بەمەبەستی دابینكردنی هەموو پێداویستییەكی پێویست بۆ هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی عیراق، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپاردووە، بۆ ئەوەی بەپەلە هاوكاری و پاڵپشتیی لۆجستی پێشكەش بە ناوچە زیانلێكەوتووەكان بكەن.
ئەم بڕیارانەی سودانی وەك پەرچەكردارێكە دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی كەشوهەوا، كە بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی بەهێزی لافاو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە