.
10:59 AM - 10/12/2025
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلی ئێستای باران و لافاو دەرفەتێكە بۆ بەرزكردنەوەی یەدەگی ئاو دوای چەندین ساڵ لە وشكەساڵی.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێستا عیراق شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەرفەتێكی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ بەرزكردنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان دوای دابەزینیان لە وەرزەكانی پێشوودا.
روونیشیكردەوە، بارانبارین لە هەندێك ناوچەدا 120 ملیمەتری تێپەڕاندووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەتی لە ناوچەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی عیراق.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەم بارانبارینە دەرفەتێكە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ سەرچاوە ئاوییەكان و، دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی ئاودێری بۆ ناوچە كشتوكاڵییەكان لە سەرجەم پارێزگاكان و بەتایبەت پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور.
دووپاتیشیكردەوە، ئەم شەپۆلی بارانبارین و لافاوە دەبێتە هۆی تەواوكردنی یەكەم ئاودێری بۆ وەرزی زستانی ئێستا و، پاڵپشتی بەرهەمی كشتوكاڵی دەكات و كاریگەرییەكانی كەمی ئاو كەمدەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە