.
09:24 PM - 06/12/2025
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە دانێل کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە(6/12/2025) بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بابەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتییان و هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات.
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراقیش، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا عێراق پێویستی بە حکومەتێکی بەهێز و کارا هەیە کە بتوانێت لەلایەکەوە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت و لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوی بنەڕەتی بنێت بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عێراق.
جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە کە دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوانیان بێت.

.jpeg)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە