کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی پشتگیری تەواو لە سەربەخۆیی كاری رۆژنامەوانان و ئازادی ڕا دەربڕین و میدیای ئازاد دەكات

.

05:55 PM - 06/12/2025

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی دوای پێشوازیكردنی لە هۆزان قادر سەرۆكی رێكخراوی پەیامنێرانی كوردستان  و بەڕێوەبەری  نووسینگەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری و دەستخۆشیكردن لێیان  رایگەیاند، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جگە لە دەستخۆشیكردن، لە پشت بەستن بە پرەنسیپەكانی كاركردن و دروشمە سەرەكییەكانی یەكێتیی كە مافی مرۆڤ و ئازادیە، پشتگیری تەواوی لە سەربەخۆیی كاری رۆژنامەوانان و ئازادی ڕا دەربڕین و میدیای ئازاد دەكات بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵ كە تیایدا ئیتیكی پیشەی یانەی كاری ڕۆژنامەوانی پارێزراو بێت.
 هاوكات ئاماژەی بە تێڕوانینەكانی ڕەوانشاد سەرۆك مام جەلال كرد كە هەمیشە شانازی بە مێژووی ڕۆژانی كاری ڕۆژنامەوانی خۆی دەكرد و پشتیوانێكی سەرسەختی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژمامەنووسانی ئازاد بوو، ووتیشی، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمەش لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خۆمان بە داكۆكیكەری هەموو ڕۆژنامەنووسان دەزانین و پشتیوانی كاری پیشەییانەیان دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە