.
03:50 PM - 06/12/2025
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەیادی 20 ساڵەی هێرشكردنە سەر بارەگاكانیان لە بادینان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: شەهیدەكان لە دڵی میللەتدا نەمرن.
لە پەیامەكەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین هاتووە، بیست ساڵ لەمەوپێش و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا 12/6 دەستی تێكدەر و غەدر و ستەم پەلاماری بارەگاكانی یەكگرتووی بادینانی قارەمانیدا، چوار برای ئازیزی شەهید كرد و شەڕی بەرپاكرد دژ بە ئازادی و فرەیی و پرۆسەی هەڵبژاردن!. بێ ئاگا لەوەی كە شەڕی یەكگرتوو سەرناگرێ و پەشیمانی لەدوایە، شەهیدەكان لە دڵی میللەتدا نەمرن، یەكگرتووەكان بەردەوامن لە خەبات و خزمەتدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە