کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەوتی هەرێم دوای دوو مانگ لە هەناردەكردنەوەی گەیشتە بەندەرەكانی ئەمریكا

.

01:53 PM - 06/12/2025

كەشتییەكی گواستنەوەی نەوت كە نەوتی هەرێمی كوردستانی باركردووە، گەیشتە ترمیناڵی نەوتی لویزیانا لە ویەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

دوای دوو مانگ لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا،  یەكەم باری نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ترمیناڵی لویزیانا لە ویەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

بە گوێرەی داتاكانی كۆمپانیای بازاڕی كیپلەر، لە كۆتاییەكانی مانگی ئۆكتۆبەر كەشتییەك نزیكەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی لە بەندەری جەیهان باركردووە و پاشان بەرەو لویزیانا بەڕێكەوتووە. 

پێش راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023، هێڵی بۆری نەوتی عیراق- توركیا، ڕۆژانە 400 بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی دەگواستەوە، لەو رێژەیەش نزیكەی 375 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم و 75 تا 100 هەزار بەرمیلیش نەوتی كێڵگەكانی كەركوك بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە