.
11:09 AM - 06/12/2025
حكومەتی كەنەدا، سوریای لە لیستی ئەو دەوڵەتە بیانیانە لابرد كە هاوكاری تیرۆر دەكەن و، دەستەی تەحریر شامیشی لە لیستی قەوارە تیرۆریستییەكانیدا سڕیەوە.
حكومەت كەنەدا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەم رێوشوێنانە هاوتەریبن لەگەڵ ئەو بڕیارانەی كە لەم دواییانەدا لەلایەن هاوپەیمانەكانیانەوە، لەوانەش بەریتانیا و ئەمریكا دراون، باسلەوەشكراوە، ئەم بڕیارانە پەیڕەوی هەوڵەكانی حكومەتی راگوزەری سوریا دەكەن بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری لە وڵاتەكە و بونیادنانی ئایندەیەكی گەش بۆ سەرجەم سورییەكان، هەروەها كاركردن لەگەڵ هاوبەشە جیهانییەكان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەكە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا، پێشوازی لە بڕیارەكەی حكومەتی كەنەدا كرد و، بە پێشهاتێكی ئەرێنی زانی و رایگەیاند، ئەم بڕیارە ساتێكی گرنگ بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی سوریا و كەنەدا پێكدەهێنێت، هەروەها رێگە خۆشدەكات بۆ قۆناغێكی نوێی هاوبەشی فرەلایەنە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە