کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق كاركردنی كرێكارانی بیانی سنوردار دەكات

.

10:54 AM - 06/12/2025

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند، دانانی مەرج و سنورداركردنی كاركردنی كرێكارانی بیانی بوونەتە هۆكار بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری.

حەسەن خەوام وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، هەر داواكارییەك بۆ هێنانی كرێكاری بیانی پەیوەستە بە پێشكەشكردنی بڕوانامەی ئەزموونی كاركردن و پشتڕاستكردنەوەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە.

وتیشی، ئەگەر كارامەیی پێویست لە هاوڵاتییانی ناوخۆدا هەبێت، دەستبەجێ داواكاری دامەزراندنی كرێكارانی بیانی ڕەتدەكرێتەوە و دەرفەت دەدرێتە كرێكارانی خۆماڵی، ئەمەش سیاسەتی پێشینە بۆ هاووڵاتییانی عیراق بەهێزتر دەكات.

سەبارەت بە ڕێژەی دامەزراندن، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكردووە، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2024 خاوەنكارەكانی پابەند كرد بە بەدەستهێنانی ڕێژەی 80% بۆ دەستی كاری ناوخۆیی، واتە دامەزراندنی چوار كرێكاری عیراقی بەرامبەرە بە هەر كرێكارێكی بیانی. 

سەبارەت بە رێژەی بێكاری، حەسەن خەوام رایگەیاندووە، بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی كاری نایاسایی، 20 هەزار كرێكاری بیانی لەماوەی ئەمساڵدا دیپۆرتكرانەوە، ئەمەش وایكردووە ڕێژەی بێكاری لە 16.5% بۆ 13.5% كەم ببێتەوە.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە